AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٠ ٠٨:٥٩

ئیتلاعاتی ئێران ئاشكرای کرد؛

پێوەندی ئیسرائیل لەگەڵ ئەو کەسەی سووکایەتی بە قورئان کرد

پێوەندی  ئیسرائیل لەگەڵ ئەو کەسەی سووکایەتی بە قورئان کرد

وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند. پێوەندی هەیە لە نێوان مووساد و ئە وکەسەی سووکایەتی بە قورئان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پێوەندی ڕێکخراوی سیخوڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئەو کەسەی کە سووکایەتی قورئان کرد، هەواڵی دا.

لە دەقی ئەو بەیاننامە هاتووە: بە خەڵکی ئێران ڕایدەگەیێنین کە ئەو کەسەی کە لەم دواییەدا لە وڵاتی سوید سووکایەتی بە قورئان کرد ناوی سلوان مۆمیکایە و لەدایک بووی ساڵی 1986 لە عێڕاقە و لە ساڵی 2019 بووە ئەندامی مووساد. ناوبراو کەسێکی نوخراپ لە عێراق بووە و هەر لە ئەو بابەتەش کەڵکی وەرگرتووە بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی مووساد بەرەو لای خۆی و دەستی کردووە بە سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل و لە باتی ئەوەش مافی هاووڵاتی سویدی وەرگرتووە و هەر دوای ئەوەش درێژەی داوە ئەنجامی سیخوڕی و ڕاسپاردەییەکانی ئیسرائیل لەوانەش هەر هەوڵی ئەم دواییەی بۆ سووکایەتی کردن بە قرئان بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی ڕای گشتی جیهان و لە بیر کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە جەنین.

News ID 46565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha